کارایە ئاموزشیەکانی تیئۆری گەشەی شناختی ڤیگۆتێسکی
.
اطلاعات کاربری
درباره ما
دوستان
خبرنامه
آخرین مطالب
لینکستان
دیگر موارد
آمار وب سایت

ڤیگۆتێسکی لە بارەی کاریگەری ئاموزش و فێرکاری بە سەر گەشەی شناختی بیر و باوەڕێکی گەش بینانەی ھەیە. ئەندێشەی ناوچەی گۆترەیی گەشە ھاندەری ئەم گومانەیە کە ئاموزش و فێرکاری دەبێ بەر لە گەشە بێت، بە خاتر ئەوەی کە ئەگەر ئاموزش و فێرکاری بە سەر قۆناغێکی بانتر لە قۆناغی ئێستای گەشەی منداڵ تاکید بکات سەرکەوتوو ترە. پەس ماموستا دەبێ لە جەریان و پرۆسەی گەشەی منداڵ ئاگای ببێت و کەرەستە و ناوەڕوکی ئاموزش دەبێ بە جۆرێک بەیان بکات و ئیرائەی بدات کە لە ڕادەی توانایی ئێستای منداڵ بڕواتە بانترەوە. سا، لە نەزەری ڤیگۆتێسکی، ماموستا لە بردنە سەرەوەی رووکار و پلەی گەشەی شناختی منداڵان رۆلێکی سەرەکی و بەرچاوی ھەیە.

بە باوەڕی ڤیگۆتێسکی، مرۆڤ ھەمیشە ئامادەی گەشە و کامیل بوونە. ئەو لەم بارەدا گوتویەتی دەڤەری کۆمەڵگایی دابینەری پروسەی گەشەی شناختیە. پەس دەبێ دەڤەری کۆمەڵگایی باشتر و رێک و پێکتر بکەین تا گەشەی شناختی ئەو مرۆڤانی کە لەو دەڤەرەدا پەروەردە دەبن باشتر و رێک و پێکتر ببێت. بە وتەیەکی دیکە، پێشرەفتی ھەر نەسل و نەتەوەیەک لە جامیعە و کۆمەڵگا باعیسی گەشەی شناختی زۆرتر لە نەسل و نەتەوەی داھاتووی کۆمەڵگا دەبێت.

جگە لە رێنمایە گشتیەکانی ھاسڵ لە تیئۆری گەشەی شناختی ڤیگۆتێسکی، کارایی وردتر و دەقیقتر و عەمەلیتری تیئۆری ئەو دەتوانین لە چەند خاڵ بە شێوەی ژێرەوە بەیان بکەین:

١. لەم تیئۆریەدا بە سەر گرینگی زمان تاکیدی زۆر کراوە. ڤیگۆتێسکی بۆ گەشەی کردەوە بڵیندەکاین زێھن زمان زۆر بە گرینگ دەزانێت. سا، دەتوانین ئەم جۆرە نەتیجە بگرین کە قوتابخانەکان دەبی زمان بە بابەتێکی گرینگ و بنەمایی بزانن و ماموستاکان لە ئاموزش و فێرکاری زمان جددیەتی و دیققەتی زۆرتر بە کار بێنن.

٢. ئەم تیئۆریە بە سەر مەسائیلی کەلتووری و کۆمەڵگایی تاکیدی زۆر دەکات. وتراوە کە گەشەی شناختی بە شیددەت لەم جۆرە شتانە کاریگەری وەر دەگرێت. سا، پێویستە دەقە دەرسیەکان لە بوار و بافتێکی کەلتووری – کۆمەڵگاییدا ئاموزش بدرێت و لە تەوانی قۆناغەکانی ئاکادمیکی، مەسائیلی کەلتووری و کۆمەڵایەتی لە چاو نەکرێن.

٣. مەتڵەبێک کە راستەوخۆ لە ئاموزش و فێرکاریدا دخاڵەتی ھەیە چەمەکی ناوچەی گۆترەیی گەشەیە. لە رووی ئەم چەمەکەوە، ماموستا دەبێ لە ئاموزشی بابەتە جۆراوجۆرەکان بە قوتابیان پێشتر (لە بەرەوەتر) لە گەشەی زێھنی ئەوان حەرەکەت بکات. یەعنی ماموستایان دەبێ بەردەوام قوتابیان لە گەڵ مەسائیلێک رووبەروو بکەن کە کەمێک بانتر لە رووکاری توانایی ئێستای ئەوان بێت و بۆیان بە شتێکی ململانێ کەر بێتە نەەزەر. لەم رێگاوە، ماموستا دەتوانن رووکاری ئێستای گەشەی شناختی منداڵان بە رووکاری گەشەی شاراوەی ئەوان نزیک بکەنەوە.

٤.خاڵێکی دیکە کە لە رووی تیئۆری ڤیگۆتێسکیەوە لە رابیتە لە گەڵ ئاموزش دەتوانین بە ماموستایان سفارش بکەین ئەمەیە کە منداڵان بە قسە کردن لە گەڵ خۆیان ھان بدەن و تەشویقیان بکەن. بە خاتری ئەوەی کە لە گەڵ خۆ قسە کردن، منداڵان لە ھیدایەت و کۆنتڕۆڵی بیر کردنەوە و ئەندێشە کردن یارمەتی دەدات، باشترە ماموستاکان منداڵان لە قوتابخانەکان ھان بدەن و تەشویقیان بکەن تا لە گەڵ خۆیان سرپە بکەن یا بیرەکانیان بە جۆری ھێواش بخەنە سەر زار. وۆڵفک (١٩٩٥) لە پشتراست کردنەوەی ئەم باوەڕە دەڵێت " تاکید بە سەر بێدەنگی تەواو لە کاتێک کە قوتابیان لە رووی مەسائیلی سەخت و دشوار کار دەکەن موومکینە کار بۆ ئەوان سەختتر و دشوارتر بکات" (لاپەڕەی ٤٩). یەکێک لە رێگاکانی ھان دان و تەشویقی منداڵان بۆ قسە کردن لە گەڵ خۆیان خۆفێری شناختیە[1]. ئەو قوتابیانە کە توانایی خۆفێری شناختیان ھەیە ھەم لە نەزەری چۆنیەتی و دیققەت و ھەم لە نەزەری سورعەت بە سەر فێربوونی خۆیان چاودێری دەکەن. بۆ نموونە، لە حەینی ئەنجام دانی کارەکان موومکینە بە خۆیان بڵێن "چاکە، ئێستا چ کارێک دەبێ بکەم؟.... وینەکە بە ھێلەکانی دیکە بکێشم. دەبێ دەقیقتر و ھێواشتر کار بکەم. چاکە، ھێڵەکە لە خواری خوارەوە بکێشم. زۆر باشە؛ ئێستا کەمێک بە لای راست، ھەر ئاوا. چاکە ئەڵحان....." (وۆڵفک، ١٩٩٥، لاپەڕەی ٤٩).

٥. بە جێگەی ھەڵسەنگاندی ھۆش، ناوچەی گۆترەیی گەشە ھەڵبسەنگێنن. نەزەری ڤیگۆتێسکی و پیاژە لەم بارەدا وەک یەکە. ھەر دووکیان لە سەر ئەم باوەڕەن کە ئەزمونە ئیستاندارد (رێسا) کراوەکانی ھۆش ناتوانن ئامادەگی بۆ فێربوون ھەلسەنگێنن. ڤیگۆتێسکی لە جێگەی بە کارھێنانی ئەزموونەکانی ھۆش، ھەڵسەنگاندنی ناوچەی گۆترەیی گەشەی منداڵان پێشنیار دەکات. بەم مەبەستەوە، ماموستا دەبێ منداڵ لە گەڵ ئەرکی دارای پلەی دشواری جۆراوجۆر رووبەروو بکاتەوە و لەم رێگاوە نیشانی بدات کە باشترین نوختەی دەست پێ کردنی ئاموزش کامەیە.

لە بارەی تەکنیکەکانی تایبەت بە ئاموزش و فێرکاری، جگە لەو خاڵانەی سەرەوە و خاڵەکانی خشتەی ١-٤، لە ژێرەوە بە چەند نموونەیەکی دیکە لە کاراییەکانی تیئۆری ڤیگۆتێسکی لە ئاموزش ئاماژە دەکەین.

١. لە قوتابیان و رەفێقانی تواناتر و زرەنگتر بتانەوێت تا لەو بابەتانەی کە بە سەریاندا دەسەڵاتیان ھەیە یارمەتی بە رەفێقان و قوتابیانی نیازمەند بە یارمەتی، کۆمەک و یارمەتی بکەن.

٢. قوتابیەکان ھان بدەن و تەشویقیان بکەن تا بە یارمەتی یەکتر و بە شێوەی ھاوکاری خەریکی فێربوون ببن.

٣. لە سەرەتادا مەسائیل و ئەرکی نێوە تەواو بننە ئیختیاری قوتابیان و لەوان بتانەوێت تا خۆیان ئەو مەسائیل و ئەرکە ناتەواوێنە تەواو و کامیل بکەن؛ لەم رێگەوە دەتوانن ئەوان لە چارەسەر کردنی مەسائیل و ئەرک بە جۆری تەواو تەشویق بکەن.

٤. لە رەوشی ئاموزش و فێرکاری دوولایەنە کە لەو رەوشەدا بە نەوبەت موعەلیم و شاگردان نەقشی ماموستا و قوتابی ئیجرا دەکەن، ئیستفادە بکەن.

 



[1] Cognitive self- instraction





:: موضوعات مرتبط: ده روون ناسی پەروەردەیی , ,
:: بازدید از این مطلب : 261
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : شنبه 21 فروردين 1395
.
مطالب مرتبط با این پست

موضوعات
نویسندگان
آرشیو مطالب
مطالب تصادفی
مطالب پربازدید
تبادل لینک هوشمند
پشتیبانی